نزیکەی دوو ڕۆژە گرژی له گوندی لاجان دروست بووە و گرژیەکان نیگەرانی عەشرەتی هەرکی لێکەوتۆتەوە،لەبارەی گرژیەکانیشەوە خورشید هەرکی کەسایەتی دیاریی هۆزی هەرکی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجانەوە ڕایگەیاند دەستێکی دەرەکی دەیەوێت دۆخی هەرێمی کوردستان تێک بدات،دەشڵێت بۆ بڕینی ئەو دەستە تێکدەرە پێویستە هاووڵاتییان هاوشان لەگەڵ حکوومەت ڕووبەڕووی ببنەوە و بنبڕی بکەن.
کەسایەتیە دیارەکەی عەشرەتی هەرکیەکان داواش لە تاک بەتاکی هەرکییەکان دەکات، بە قسەی هیچ لایەنێک هەڵسوکەوت نەکەن کە ئامانجیانە دۆخی کوردستان تێکبدەن و گەنجای هەرکی بۆ مەرام و بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن