بۆ دووەم جار دادگای کردنی سەرۆکی پێشووی حزبی هاوپەیمانی دواخرا لەگەڵ ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ئارام قادر لە سلێمانی دادگایی بکرێت، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان دادگای کردنی ئارام قادر سەرۆکی حزبی هاوپەیمانی بۆ 13ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دواخرووە بە گوێرەی زانیاریەکان کەبە شێوەیەکی نافەرمی بڵاو کراونەتەوە ئارام قادر بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی دراوسێ لە 12ـی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی دادگای کردنەکەی، بەڵام بەهۆی نەخۆشی و خراپی باری تەندروستی دادگاییکردنەکەی بۆ بۆ 13ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دواخرا،دوایی دەستگیر کردنی ئارام قادر دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند ، چەندین جار هەوڵیانداوە سەردانی ئارام قادر بکەن، بەڵام هێزە ئەمنیەکانی ڕێگەیان پێنەدراوە. دەستەکە ئاشکرای کرد ئامانجی داوا کردنی سەردانەکەیان بۆ ئاگادار بوون بووە لە ڕەوشی تەندروستی و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵی لەڕووی مافی مرۆڤەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێگەیان پێنەدراوە