ئەمڕۆ هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە، شاندی پارتی لە شاری هەولێر سەردانی یەکێتی دەکەن و بەپێی زانیاریەکان شاندی پارتی لە هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق پێکهاتوون و یەکێت لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ پێکهاتوون
لە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێڕاق چەند جارێک هەردوو شاندی پارتی و کۆبوونەتەوە و هەردوو لا ئاشکرایان کردبوو کە لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕێککەوتوون، تەنیا ئەودانیشت لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ماوەتەوە
ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.