عێڕاق مایەبووچ بوونی خۆی ڕاگەیاند و کێشەی پارەی نەختنینە گەیشتە لوتکە
وەزارەتی دارایی عێڕاق چیتر نەیتوانی کێشەی کەمبوونەوەی پارەی نەختینە پەردەپۆش بکات،سەرچاوەیە له وەزارەتی دارایی عێڕاق زانیاری وردی لەسەر کەم بوونەوەی پارەی کاش و نەختینە ئاشکرا کردووە
ئەو سهرچاوهیهی وهزارهتی دارایی عێراق بۆ ڕۆژنامەی العربی الجدید ئاشکرای کردووە کەم بوونەوەی دۆلار و هەوڵەکانی ئەمریکا لەو بارەیەوە هۆکاری كهمیی پارهی كاش و نهختینه لە عێڕاقدا
ئەو هەوڵەی ئەمریکای بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە بۆ بنهبڕكردنی بهقاچاخبردنی دۆلارە بۆ دهرهوهی عێراق،بەو هۆیەوە رێژهیهكی كهمی دۆلار لە داهاتی نەوتی عێڕاق دهگاته دهستی حكومهت
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردۆتەوە هۆکارەکانی کەمی پارەی نەختینە هەمە لایەنەو بە تەنیا لە ئەستۆی لایەکدا نیە،ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی بانکەکان و ئیدارەدانی ئابوری عێڕاق
بە پێی زانیاری سەرچاوە عێڕاقیەکان ئەو گرفتە قەیرانێکی قوڵی بۆ حکومەتی عێڕاق دروست کردووە،بە پێی داتاکان لە سەدا نەوەدی پارەی کاش ناگەڕێتەوە پڕۆسەی گەڕانەوەی پارەی کاش زۆر بەهێواشی بەڕێوەدەچێت،ئەمەش کاری زۆربەی کەرتەکانی حکومەتی عێڕاقی بە تەواوەتی پەکخستووە