وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.
بەپێی زانیارییەکانی واگۆن بەیانی لە دوای کاتژێر یەکی پاشنیوەڕۆ ئەو فەرمانبەرانەی بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من، مووچەکانیان دەچێتەسەر ژمارەی بانکیان