لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیارێک گرنگ دەرکرا،سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی وەک پاڵپشتی و پشتگیری زیاتری توێژی مامۆستایان ڕەزامەندای دەرزڕیوە کرێی مامۆستایانی وانە بێژ بۆ دوو هێندە زیاد بکرێت، له پێوشتردا بۆ هەر وانەیەک حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو هەزار دیناری خەرج دەکرد ئەو بڕە پارەیە چوار هەزار دینار زیاد کرا ئەو بڕیارەی مەسرور بارزانی هەزاران مامۆستای وانەبێژی دڵخۆش کرد و سود مەندی کردن،بەپێی زانیاریەکان پرۆسەکە لە وەزارەتی داراییە و بڕیار وایە لە زووترین کاتدا وەزارەتی دارایی ڕێنمایی پێ دەربکات، بەمەش مافی ئەو مامۆستایانە زیاتر دەستبەر دەبن کە لەسەروو بەشەوانەی خۆیان وانەیان وتووەتەوە و دەیڵێنەوە