دوای وەستانی بەرهەم هێنانی غازی شل لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەهۆی هێرشە موشەکیەکانی گرووپە تیرۆرستیەکان،تیمێکی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای داناگاز لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازی شل و دەستپێکردنەوەی بەرهامهێنانی غاز ڕایانگەیاند زۆربەی کێشەکان چارەسەر کراون و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە تەکنیکییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر کۆتاییان هاتووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکە بە سەرپەرشتی بریکارانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی داناگاز ئەنجامدراوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە خێراکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەی گاز بووە بۆ وێستگەکانی کارەبا.ئەوەش بۆ هاوڵاتیانی کوردستان ئاشکرا کراوە کە بە زووترین کات گازی سروشتی دەگاتەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دۆخی کارەبا ئاسایی دەکرێتەوە