سەرۆک بارزانی سەردانی زاخۆ دەکات و کارێکی گرنگ ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یەکەم پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ دەکرێتەوە و ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام بێت، پێشانگاکەدا زیاتر لە 20 هەزار ناونیشانی کتێب لەخۆدەگرێت.کۆڤان حوسێن، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب ئاشکرای کردووە بە بەشداریی زیاتر لە 50 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە 10 وڵات بەشداری له پێشانگاکەدا دەکەن، دەزگاکانی چاپ لە هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی تورکیا، سووریا، ئێران، کوێت، میسر، ئیمارات و پارێزگاکانی عێراق بەشداریی پێشانگەکە دەبن.
بڕیارە لە ڕۆژانی بەڕێوەچونی پێشانگاکەدا چەند بڕگە و چالاکی ڕۆشنبیری، ئەدەبی، هونەری و فەرهەنگی، وەک دیدار پانێل و وۆرک شۆپ ئەنجام بدرێن