ئۆتۆمبێلەکانی(BYD) توشی کێشە بوون و کۆمپانیەکە هەزاران ئۆتۆمبێلیان لەبازاڕ کشاندەوە
کۆمپانیای BYDـی چینی دەڵێت؛ زیاتر لە 115 هەزار ئۆتۆمبێلی لەجۆرەکانی (تانگ و یوان پرۆ)ی لە بازاڕەکاندا کشاندووەتەوە کە لە ساڵەکانی (2015 تا 2022) دروستکراون .
هۆکاری کشاندنەوەی ئەم دەیان هەزار ئۆتۆمبێلە، بۆ بوونی کێشە و گرفت لە سیستمی پاتری ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە گرفتی گەورەی بۆ تەواوی سیستمی ئۆتۆمبێلەکانی دروستکردووە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2022ـشدا, کۆمپانیای ناوبراو شەش هەزار و 843 ئۆتۆمبێلی لەجۆری (فانگتگباو باو 5) ی لە بازاڕەکاندا کشاندەوە کە بەهۆی گرفتەوە مەترسی گڕگرتنیان لەسەربوو .
پێشتریش هەمان کۆمپانیا نزیکەی 97 هەزاری لەجۆری (دۆلفین و یوان پڵەس)ی کارەبایی کشاندەوە کە لە ساڵی 2024 بەهۆی ئەو گرفتانەوە, ژمارەیەکی زۆریان گڕیان گرت و سوتان .